راچڵەکین-
دەستەی داکۆکی لە مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاری
سلێمانی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی راگەیاند.
نوێنەری دەستەی داکۆکی لە مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی
لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەسەڵاتدارانی هەرێم
نایانەوێت رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا جێبەجێ بکەن و نەوت و داهاتی ناوخۆ بەپێی رێککەوتنەکان
رادەست ناکەن تاوەکو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: ماوەی 11 ساڵە دەسەڵاتی کوردی لە
ستەمکاری بەردەوامە و بەداخەوە دادگایەک نییە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، ئێمە
وەک نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی چیتر ناتوانین ئەم دۆخە قبوڵ
بکەین، بۆیە رۆژی چوارشەممە لەبەردەم بینای پەروەردەی رۆژئاوا خۆپیشاندان ئەنجام
دەدەین.