ڕاچڵەکین سپۆرت -
لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی ئاماژەی بە وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی دوای مۆندیالی 2026 کرد.
پێش یارییەکەی ڤەنزوێلا لە بوینس ئایرێس لە 4ی ئەیلول لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال، مێسی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: یارییەکی زۆر تایبەت دەبێت بۆ من، چونکە دوا یاری پاڵاوتنەکانە (لە سەر خاکی ئەرجەنتین).
ئاماژەی بەوەشکرد، نازانم دوای ئەمە یارییەکی دۆستانە دەبێت یان زیاتر (بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەسەر خاکی خۆی)، بەڵام بەدڵنیاییەوە زۆر تایبەتە، هەر بۆیە خێزانەکەم و هاوسەرەکەم و منداڵەکانم و ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری هاوسەرەکەم لە یاریگاکە دەبن بۆ ئەوەی چێژ لەم ساتە وەربگرن. دوای ئەوە نازانم چی ڕوودەدات، بەڵام بەم هەست و عەقڵیەتە دەچینە ناو ئەم یارییە.
ڕەنگە یارییەکەی ڤەنزوێلا کۆتا یاری نێودەوڵەتی فەرمی "لا پولگا" بێت لەسەر خاکی خۆی، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەنیازە دوای مۆندیالی 2026 لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی وازبهێنێت.