مانچستەر یونایتد چارەنووسی کۆبی ماینو یەکلایی دەکاتەوە

وەرزش

01/09/2025     ژمارەی بینراو 293

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە داهاتووی کۆبی ماینوی یاریزانی لاوی ئینگلیزی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئاشکرا کرد.

ناوی ماینۆ لە هاوینی ئەمساڵدا لە یانەی مانچستەر یونایتد دوورکەوتووەتەوە، ئەمەش بەهۆی کەمی کاتی یاریکردنییەوە، هەواڵە بەهێزەکانیش باس لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید بڵاوبوونەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرت، ماینو لەم هاوینەدا لەگەڵ مانچستەر یونایتد بەردەوام دەبێت و بەرەو هیچ تیپێکی تر ناڕوات.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مانچستەر یونایتد هیچ گرێبەستێکی نوێ ناکات، دوای ئەوەی سێنی لامێنزی گۆڵپارێزی یانەی ڕۆیاڵ ئەنتۆرب ڕۆژی دووشەممە دەگاتە ئینگلتەرا بۆ کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی.

ناپۆلی لە کۆتا ڕۆژەکانی گواستنەوەی یاریزاناندا ماینۆی کردبووە ئامانج و کە گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت.

کۆبی ماینو لە کۆتا پێنج یاری مانچستەر یونایتد تەنها 63 خولەک یاری کردووە.

مانچستەر یونایتد هەوڵیدا گرێبەستی ئەو یاریزانە لاوە تا ساڵی 2030 درێژبکاتەوە بە زیادکردنی مووچە، بەڵام ئەمە تاکوو ئێستا ڕووی نەداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن