ڕاچڵەکین سپۆرت -
لامین یامال ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە تەحەدای هەموو یانەکانی ئیسپانیا و بە تایبەتی ڕیال مەدرید دەکات و دوپاتی دکاتەوە کە جارێکی تر یانەکەی دەبێتەوە بە پاڵەوانی خولی پلە یەکی ئیسپانی.
لامین یامال لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی بردنەوەی خولی لالیگا لە لایەن بەرشەلۆنەوە ڕایگەیاند: ڕاستە ئیمە وەرزی ڕابردوو خولمان بەدەستهێنا و دووبارە بەدەستهێنانەوەی لەم وەرزەدا قورس دەبێت بەڵام مەحاڵ نییە.
لامین یامال دوپاتی کردەوە، ڕاستە بەدەستهێنانەوە خول لە دوو ساڵ لەسەر یەک قورسە بەڵام ئێمە لاوین و دەمانەوێت ئەنجامی بدەین.
لەکۆتاییدا ئەستێرەکەی ئیسپانیا ڕوونیکردەوە، خول ماوەیەکی دوورودرێژی هەیە و دەبێت خۆڕاگربین و زۆرترین خاڵ بەدەست بهێنین، متمانەمان بەخۆمان هەیە و جارێکی تر دەبینەوە بە پاڵەوانی لالیگا.