ڕاهێنەری ئیسپانیا پشتگیری مۆراتا دەکات

وەرزش

02/09/2025     ژمارەی بینراو 233

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لویس دی لافیۆنتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ستایشی ئەلڤارۆ مۆراتای کاپتنی هەڵبژاردەکەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پاڵپشتی تەواوی هەیە بۆ بەردەوامبوونی لە تیپەکەدا سەرەڕای ئاستە خراپەکانی لە هەندێک یارییدا.

لەنوێترین لێدوانیدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕایگەیاند: لە سەرووی هەموو شتێکەوە پەیوەندی بە خەڵکەوە هەیە، پەیوەندییەکی شەخسیش هەیە کە تەنها سنوورە وەرزشی و پیشەگەرییەکان تێدەپەڕێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە یاریزانێکی گەورەیە و زۆر شت بەخشیوەتە تۆپی پێی ئیسپانیا.

دی لافیۆنتی دوپاتیشی کردەوە، مۆراتا چ لەناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا، یارمەتی یاریزانە گەنجەکان دەدات، تەنانەت یاریزانە لاوەکانیش، و هەمیشە لەگەڵ ئێمە ئامادەیە بە هەڵوێستێکی ئەرێنی، هەموو شتێک گرنگە، ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە، و ئەو شتەمان پێدەدات کە تیپەکە پێویستی پێیەتی”.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن