دیکۆ بەرپرسە لە کێشەکەی ڕافینها

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 204

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

هەڵبژاردەی بەرازیل بە دوو یاریی کۆتایی بە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەهێنێت، ئەوانیش بەرامبەر چیلی لە یاریگای ماراکانا و دواتر بۆلیڤیا لە لاباز، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری سامبا پشووی بە یاریزانەکانی ڕیال مەدریددا، بەڵام ڕافینیای ئەستێرەی بەرشەلۆنەی بانگهێشت کرد.

ئەم بڕیارە زیانی بە بەرشەلۆنە و هانسی فلیکی ڕاهێنەرەکەی گەیاندووە، کە لە کاتێکی ناجێگیردا ڕافینیا لەدەست دەدات، بەتایبەتی کە ئەنچیلۆتی ڕووبەڕووبوونەوەکانی پێشووی لەگەڵ ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لەبیرە کاتێک ڕاهێنەری ئەڵمانی لە بایرن میونشن بوو و هەروەها دواتر بوو بە ڕاهێنەری بارسا و چەندین شکستی گەورەی تووشی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە کرد.

ڕۆژنامەنووس خواکیم پێیرا دوپاتی دەکاتەوە، بانگهێشتکردنی ڕافینیا بۆ بەڕازیل بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنەیە، کە دەیتوانی بە زۆرتر دەستوەردان بکات بۆ پاراستنی ئەو یاریزانە، بەتایبەتی کە ئەنچیلۆتی لە کاتەکانی پێکەوەبوونیان لەگەڵ چێڵسیدا ڕێزێکی زۆری لێدەگرێت.

لە ئێستادا تاکە هیوا ئەوەیە هەوڵبدرێت ڕافینیا لە یاریکردن لە یارییەکەی بۆلیڤیا ڕزگاربکرێت بۆ ئەوەی مەترسییەکان کەم بکرێتەوە و تووشی پێکان نەبێت، چونکە بەڕازیل پێشتر سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەر کردووە و تەنها ئەم دوو یارییە دەکات بۆ ئەوەی یاریزانەکانی تر تاقی بکرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن