راچڵەكین -
سەرۆكوەزیرانی عیراق فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا دەدات بۆ لێكۆڵینەوە لە گومانی بەقاچاخ هەناردەكردنی نەوت و رایدەگەینێت: بەپێی یاسا رێوشوێنی پیچویست دەگرینەبەر.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، محەمەد سیاع سودانی، فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای دەركرد بۆ لێكۆڵینەوە لەو زانیارییانەی كە باس لە بوونی گەندەڵی دەكرێت لە تیكەڵكردن و بەقاچاخبردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكان لە بەندەرەكانی عیراق و سنووری ئاوە هەرێمایەتییەكان.
سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، چاوپۆشی لەو دۆسییەیە ناكەن و دەبێ لیژنە باڵاكە دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانی، راسپاردەكانی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران بكات بەمبەەستی گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بەپێی یاسا و بەجۆرێك كە پاڵپشتی لە ئابووری نیشتمانیی و پاراستنی سامانی گشتی بكات.