راچڵەكین -
پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت ئەو دایك و كچەی تەرمەكەیان لەماڵەكەی خۆیاندا دۆزرایەوە، شوێنەواری فیشەك بە جەستەیانەوەیە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر ۷:۲۰ خولەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 6-9-2025، لەلایەن هەواڵدەرێكەوە ئاگاداركراینەوە لە بوونی دوو تەرم لەماڵەكەی خۆیاندا لەگەڕەگی باخی میر، كە دایك و كچن بەناوەكانی ( ج .ف. س) تەمەن ٥٤ساڵ و (ه .ه .ع) تەمەن ۱۷ ساڵ.
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەكردووە، شوێنەواری فیشەك بە جەستەیانەوەیە و لەئێستادا تەرمەكان لەپزیشكی دادی هەڵەبجەن، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش لەبنكەی پۆلیسی هەڵەبجە ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوكە دەستی پێكردووە.