لە هێرشێكدا دوو ئەفسەر كوژران و پێنج پۆلیس برینداربوون

عێراق

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 192


راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق كوژرانی دوو ئەفسەرو برینداربوونی پێنج پۆلیسی دیكەی لە شەڕێكی خێڵەكیدا لە بەغدای پایتەخت راگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئەیلولی 2025 وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو مەفرەزەیەكی پۆلیسی فیدراڵی روویان لەناوچەی سەعادە كردووە لەنزیك كارگەی غاز لەبەری رەسافەی بەغداد كردووە بەمەبەستی رێگریكردن لەتەشەنەسەندنی شەڕێكی خێڵەكی.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەگەڵ گەیشتنی مەفرەزەكەیان بەشوێنی رووداوەكە لەلایەن چەند چەكدارێكەوە راستەوخۆ تەقەیان لێكراوە، ئەوانیش وەڵامی تەقەكەرەكانیان داوەتەوە.

وەك لەراگەیەندراوەكەی ناوخۆی عیراقدا هاتووە، بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر كوژراون و پێنج پۆلیسی تر برینداربوون، هاوكات دوو هێرشبەر كوژراون، پێنجی تریان برینداربوون و شەش چەكداریش دەستگیركراون.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن