راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئەیلولی 2025 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:"ڕۆژی دووشەممە ٨ ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٥ و مووچەی مانگەكانی تشرینی یەكەم و تشرینی دووەمی ساڵی ( ٢٠٢٤ ) سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون كەشایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت."