شاندی پەرلەمانی توركیا سەردانی ئۆ.جە.لان دەكات

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 129

راچڵەكین-

شاندێكی پەرلەمانی توركیا، كە لە پێنج پەرلەمانتار پێكهاتوون، سەردانی ئیمیڕاڵی دەكەن و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە دەكەوێت.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، لەسەر داوای دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە، شاندێك كە لە پێنج پەرلەمانتار پێكهاتوون، دەچنە ئیمیڕاڵی و چاویان بە ئۆجەلان دەكەوێت، هۆكاری چوونەكەشیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، باس لە ئەنجامی ئەو حەوت كۆبوونەوەیەی كۆمیسیۆنی (پاڵپشتی میللی و برایەتی و دیموكراتی) دەكەن، كە تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی توركیا پێكهاتووە.

تائێستا ناوی ئەو پێنج پەرلەمانتارە دیاری نەكراوە كە دەچنە لای ئۆجەلان، بەڵام ئەندامەكان سەر بە ئاكەپە و مەهەپە و دەم پارتی و جەهەپە دەبن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن