راچڵەكین-
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل مەرجەكانی وڵاتەكەی بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی غەززە رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئەیلولی 2025 جەدعون ساعر، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ووتی:" سەبنێ دەتوانرێت كۆتایی بەجەنگی غەززە بهێنرێت ئەگەر بێتو سەرجەم بارمتە گیراوەكان ئازاد بكرێن و حەماس دەستبەداری چەك بێت."
وتیشی:" ئاشتی لەگەڵ فەڵەستینییەكان بەدی نایەت تا لێكتێگەیشتنی دوو قۆڵی نەبێت، داننانیش بەدەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن چەند دەوڵەتێكەوە ئاشتی نزیك ناكاتەوە."
ساعر، ووتی:" ئەو دەوڵەتە ئەوروپیانەی دەیانەوێت دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا بنێن، هەڵەیەكی گەورە دەكەن."