ئەمریكا بەبەهای زیاتر لە 1 ملیار دۆلار چەك بە فینلاند دەفرۆشێت

جیهان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 188

راچڵەكین-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ڕەزامەندی نیشاندا بە فرۆشتنی مووشەكی مەودا مامناوەند بە فینلەندا بە بەهای ١،٠٧ ملیار دۆلار.

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە لەلایەن ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی بەرگریی سەربە وەزارەتی جەنگی ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەزامەندی نیشانداوە بە بەهای ١،٠٧ ملیار دۆلار مووشەكی پێشكەوتووی مەودا مامناوەندی ئاسمانی "AIM-120D-3" و كەرەستە پەیوەندیدارەكانی بە فینلەندا بفرۆشێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا جەختلەوەكراوەتەوە، ئەم فرۆشتنە توانای بەرگریی فینلەندا لە بەرامبەر هەڕەشەكانی ئێستا و داهاتوو و ئاسایشی وڵاتەكە زیاد دەكات.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن