ترەمپ داوایەك لە ناتانیاهۆ دەكات

جیهان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 281

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا بە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاندووە، بەئامانجگرتنی سەركردەكانی حەماس لەناو خاكی قەتەر-دا بڕیارێكی " ژیرانە" نەبووە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، دوای هێرشەكەی ئیسرائیل بۆسەر قەتەرو بەئامانجگرتنی بەرپرسانی حەماس لەو وڵاتەن دۆناڵد ترەمپ دووجار بەتەلەفۆن پەیوەندی كردووە بە بنیامین  ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لەپەیوەندی یەكەمدا بەتوندی قسەی لەگەڵ كردووەو داوای لێكردووە جارێكی تر هێرش نەكاتە سەر ئەو وڵاتەو ئەوەی كردویەتی كارێكی " ژیرانە" نەبووە.

لەبەرامبەردا ناتانیاهۆ بە ترەمپ-ی راگەیاندووە:" هەلێكی بچوكیان لەبەردەستدا بووە بۆهێرشكردن ئەویش ئەنجامی داوە."

بەگوێرەی رۆژنامەكە بێت، لەپەیوەندی دووەمدا ترەمپ ئارامتر لەگەڵ ناتانیاهۆ دواوەو پرسیاری ئەوەی لێكردووە ئاخۆ هێرشەكە سەركەوتوو بووە.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، دوای هێرشەكەی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر، ترەمپ بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند:" دڵخۆش نیم بەو هێرشەی ئیسرائیل كردیە سەر قەتەر بەمەبەستی بەئامانجگرتنی كۆبوونەوەیەكی بەرپرسانی حەماس."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن