هەزاران زیندانی لە گرتوخانەكانی نیپاڵ هەڵدێن

جیهان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 240

راچڵەكین -

لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانەی لە نیپاڵ دژ بە حكومەت ئەنجامدران كە بەهۆی قەدەغەكردنی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەریانهەڵدا و گیانلەدەستدانی دەیان كەسی لێكەوتەوە، زیاتر لە 15 هەزار زیندانی لە گرتووخانەكانی سەرانسەری وڵاتەكە هەڵاتن.

بەرپرسانی نیپاڵ ڕایانگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی لەژێر كاریگەریی خۆپیشاندانەكاندا، سەرۆكوەزیران و زۆرێك لە وەزیرەكانی حكومەت دەستیان لەكاركێشایەوە، بەڵام خۆپیشاندانەكان توندوتیژی زیاتری بەخۆیەوەبینی و بووە هۆی تێكچوونی دۆخی ئاسایش لە وڵاتەكەدا، بەپێی نوێترین ئاماریش، ژمارەی ئەو كەسانەی لە خۆپیشاندانەكانی دژ بە حكومەت گیانیان لەدەستداوە، بۆ 35 كەس بەرزبووەتەوە.

هێرشی خۆپیشاندەرانی نیپاڵ بۆ سەر گرتووخانەكان، هەڵاتنی زیاتر لە 15 هەزار زیندانی لە 25 گرتووخانەی سەرانسەری وڵاتەكەی لێكەوتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن