ترەمپ لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی قەتەر كۆدەبێتەوە

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 269



راچڵەكین-

بڕیارە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشكی سپی لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئالسانی، سەرۆكوەزیرانی قەتەر كۆبێتەوە.

هەردوو پێگەی پۆلیتیكۆو ئاكسیۆس بڵاویانكردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ هەیینی 12ی ئەیلولی 2025 سەرۆكوەزیرانی قەتەر لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا، جێگرەكەی، ماركۆ رۆبیۆ- وەزیری دەرەوەو ستیڤ ویتكۆڤ-ی نێردەی تایبەتی ئەمریكا كۆبێتەوە.

پێشبینی دەكرێت، هێرشەكەی رۆژی سێشەممەی رابردووی ئیسرائیل بۆسەر دۆحە، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی سەرۆكوەزیرانی قەتەر بێت لەگەڵ بەرپرسانی  ئەمریكا.

هاوكات رۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلول، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەكدا بەبێ ناوهێنانی ئیسرائیل، هێرشەكەی سەركۆنە كرد، بەیاننامەكەش لەلایەن سەرجەم 15 ئەندامەكەی ئەنجوومەنەكە لەنێویاندا ئەمریكای هاوپەیمانی ئیسرائیل پەسەندكرا.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن