راچڵەكین -
نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرینەی دەنگ، جاڕنامەی نیویۆرك پەسند دەكات، بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین و چارەسەری دوو دەوڵەتیی لەگەڵ ئیسرائیل.
ئەمڕۆ هەینی 12-9-2025، لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، جاڕنامەی نیویۆرك سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەتیی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، خرایە دەنگدانەوەو بە زۆرینەی 142 دەنگی وڵاتانی ئەندام، پەسەندكرا.
جاڕنامەكە لەلایەن 10 دەوڵەتەوە، لەوانەش هەریەك لە ئەمریكا و ئیسرائیل بە نەخێر دەنگی بۆ درا و 12 دەوڵەتی ئەندامی رێكخراوەكەش خۆیان لە دەنگدان بەدوور گرت.
ئەو 142 وڵاتەی دەنگیان بە جاڕنامەكە داوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دەربڕی، بەو مەرجەی بزوتنەوەی حەماس هیچ رۆڵێكی لە ئایندی دەوڵەتەكەدا نەبێت، بەڵكو دەبێ چەكەكانیشی رادەست بكات.
بڕیارەكە هەرچەندە سیفەتی پابەندبوونی تێدا نییە، بەڵام لەلایەن ئیسرائیلەوە رەتیكرایەوە، پێشتریش بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاندبوو بەهیچ شێویەك رێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین نادەن.