ئەمریكا هاوكاری سەربازیی پێشكەشی سوپای لوبنان دەكات

جیهان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 228

راچڵەكین -

ئیدارەی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر پێشكەشكردنی هاوكاری سەربازیی بە سوپای لوبنان دەدات كە بڕەكەی زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلارە.

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پنتاگۆن) بڵاویكردەوە، واشنتۆن رەزامەندی داوە لەسەر پێدانی گوژمەیەك هاوكاری دارایی بە لوبنان لەپێناو بەهێزكردنی توانا سەربازی و ئەمنییەكانی.

بڕی ئەو هاوكارییە داراییەی كە ئەمریكا پێشكەشی سوپای لوبنانی دەكات، 14 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە، بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پنتاگۆن، هاوكارییە داراییەكە تواناكانی سوپای لوبنان بەهێزتر دەكات لە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەتی بەیروت بۆ داماڵینی چەكی گروپە چەكدارە نایاساییەكان و هێشتنەوەی چەك تەنها بەدەست هێزە فەرمییەكانی ئەو وڵاتە.

ناردنی هاوكارییە داراییەكەی ئەمریكا بۆ سوپای لوبنان، هاوكاتە لەگەڵ هەنگاوەكانی حكومەتی ئەو وڵاتە بۆ داماڵینی چەك و تەقەمەنییەكانی حزبوڵڵای لوبنان، كە تائێستا سەركردەكانی ئەو حزبە رەتیدەكەنەوە چەك رادەستی حكومەت بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن