رووداوێکی هاتووچۆ حەوت قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 189

راچڵەکین- 
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای کەرکوک روویدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای بازنەیی کەرکوک روویدا و بەوهۆیەشەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سیانی دیکەش بریندار بوون.

زانیارییەکان ئەوە دەخەنەڕوو، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ و بارهەڵگرێکدا روویداوە، بارهەڵگرەکە لە قەراغی شەقامەکە راوەستەوە و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە خۆی پێداکێشاوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن