کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بەمشێوەیە دەبێت

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 171

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک تا دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن