راچڵەکین-
فەرماندەی گشتی هێزەکانی پۆلیسی ئێران بە سەردانێک لە
بەغدای پایتەختی عێراقە.
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ شەممە،
پێشوازی کرد لە ئەحمەد رادان فەرماندەی گشتی هێزەکانی پۆلیسی ئێران و چەند
بەرپرسێکی تری ئەو وڵاتە.
میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردووەتەوە: هەردوو بەرپرسەکەی
عێراق و ئێران کۆبوونەتەوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکەش، پتەوکردنی پەیوەندییە دوو
قۆڵییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان بووە لە بوارەکانی ئاسایش و
بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری.