دوو هاوسەر بە تۆمەتی دزینی دوو هەزار دۆلار دەستگیرکران

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 195

راچڵەکین- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایکرد، دوو هاوسەریان دەستگیرکردووە کە دزییان لە دوکانێک کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئەو دوو هاوسەرە بە ناوی کڕینی شتومەک و وەرگرتنەوەی زیادەی پارە بڕی دوو هەزار دۆلاریان لە دوکاندارێک دزیوە.

دەقی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك ئامادەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری بوو و سكاڵای تۆماركرد لەدژی دووكەس كەچونەتە دوكانەكەیی بەناوی كڕینی شتوومەك و وەرگرتنەوەی زیادەی پارە بڕی دوو هەزار دۆلاریان لە سكاڵاكار دزی بوو .
نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر هەستان بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون  بۆ دۆزینەوەی تۆماتباران و دەستگیركردنیان دوای ئەوەی تۆمەتباران چوبونە شارێكی تری هەرێم ، سەرنجام دوای لێكۆڵینەوەكان و بەدواداچوونەكانی پۆلیس  توانرا تۆمەتباران لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێن .
لەئێستادا تۆمەتباران كە هاوسەری یەكترن و  خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاند

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن