راچڵەکین-
وەزیری دەرەوەی تورکیا بانگەشەی ئەوەدەکات، کە تەلئەبیب
دەیەوێت پلانی "ئیسرائیلی گەورە" جێبەجێ بکات.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: تەلئەبیب
هەوڵدەدات پلانی بەدیهێنانی "ئیسرائیلی گەورە" جێبەجێ بکات و هەرگیز
دەست لە داگیرکردنی زەوییەکانی وڵاتانی تر هەڵناگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: قبوڵکردنی ئەوەی کە لە کەرتی غەززە
روودەدات و ئاشکراکردنی تاوانەکانی رژێمی ئیسرائیل دژ بە مرۆڤایەتی، هەنگاوی
یەکەمی گەیشتنە بە جیهانێکی دادپەروەر.
روونیشیکردەوە: غەززە لە کارنامەی کۆمەڵەی گشتی
نەتەوەیەکگرتووەکاندا دەبێت و دەشبێتە تاقیکردنەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ
جیاکردنەوەی راستی و درۆ.