راچڵەكین -
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا روونكردنەوە لەبارەی ئەو درۆنە دەدات كە لە ناوچەی سەوز كەوتەخوارەوەو رایدەگەیەنێت: درۆنەكە تایبەت بووە بە وێنەگرتن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 13-9-2025، درۆنێك لەناوچەی سەوزی بەغدا كەوتەخوارەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە سنووری ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتەخوارەوە، دۆنێكی تایبەت بە وێنەگرتن بووە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی درۆنەكەشی بۆ بوونی گرفتێكی تەكنیكی گەڕانەوە، هاوكات داواشی لە كەناڵەكانی راگەیاندن كردووە، لە بڵاوكردنەوی هەواڵ و زانیارییەكانیدا وردبین بن و خۆیان لە پڕوپاگەندە بەدوورن بگرن.