ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ شەممە یانەی بەرشەلۆنە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە بارودۆخی ئەستێرە لاوەکەی لامین یامال بڵاوکردەوە.
یانەی بەرشەلۆنە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا پزیشکییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاویکردووەتەوە کە لامین یامال توشی ئازاری ناوچەی ژێر ڕانی بووە، ئەمەش وایکردووە تاکوو ئێستا بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا نەکات.
یانەکه له بەیاننامه پزیشکییەکەیدا له هەژماری فەڕمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕوونیکردووەتەوه، لامین یامال تووشی ئازاری ناوچەی زەحمەت بووه، ئەمەش وایلێکردووه تا ئێستا بەشداری له ڕاهێنان و یارییەکاندا نەکات.
هەروەها بەرشەلۆنە نوسیویەتی: بارودۆخی هەڵدەسەنگێندرێت بۆ دیاریکردنی وادەی گەڕانەوەی بۆ مەشق و ڕاهێنانی کۆمەڵەکان.
یانەی بەرشەلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی سبەی یەکشەممە لە یاریگای یۆهان کرۆیف ئارێنا ڕووبەڕووی یانەی ڤالێنسیا ببنەوە، لە گەڕی چوارەمی خولی ئیسپانیا، ئەم یارییە تەحەددیاتی هانسی فلیکی ڕاهێنەر زیاتر دەکات، کە سێ یاریزانی سەرەکی لە پێکهاتەکەیدا بێبەش دەبێت، جگە لە یامال کە بریتین لە گاڤی و فرێنکی دی یۆنگ و ئەلیخاندرۆ باڵدێ.