بەڤیدیۆ، ڕیال مەدرید بە 10 یاریزانەوە شکستی بە ڕیال سۆسیداد هێنا

وەرزش

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 142

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڕیال سۆسیداد.

کوڕانی چابی ئەڵۆنسۆ سەرەتایەکی نایابی دەستپێکرد و لە ڕیگای مباپێیەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، دواتر هۆیسن بەرگریکاری مێرینگێ بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا و ئەرکی شاهانەکانی قورسژکرد، بەڵام لە هێرشێکی هەڵگەراوەدا ئاردا گولەر گۆڵی دووەمی کرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا یانەی خاوەن یاریگا هێرشەکانیان بەسەر گۆڵی ڕیال مەدرید چرتر کردەوە و تاکوو گۆڵی یەکەمی خۆیان لە ڕیگای ئۆیارزابالەوە کرد و جیاوزییەکەیان بۆ یەک گۆڵ کەمکردەوە.

دوای ئەو گۆڵە کوڕانی ڕیال سۆیداد یاریگایان کۆنترۆڵکرد و چەندین هەلیان دروستکرد، بەڵام نەیانتوانی گۆڵی یەکسانبوون بکەنەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لەبەرژەوەندی ڕیال مەدرید کۆتاییهات.

بەم ئەنجامەش یانەی ڕیال مەدرید لەکۆی چوار یاریی چوار سەرکەوتنی هەیە و لە پێشەنگی خولەکەدایە.

ڤیدیۆ:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن