كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان لە سلێمانی چارەسەر دەكرێت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین -

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی هەرێم، كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پزیشكی لە سلێمانی تا كۆتایی ئەمساڵ چارەسەر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە 13-9-2025، لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماكوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی هەرێم، كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پزیشكی، تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ چارەسەر كرا.

تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم بووە، هاوكات سوپاسی وەزیری تەندروستی و هەموو ئەو كەسانەی كردووە، كە هەوڵی چارەسەركردنی ئەم كێشەیەیان داوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن