ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی کوردستان لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی ڤالێنسیا دەکات.
بڕیاردرا یارییەکە لە یاریگای یۆهان کرۆیف بەڕێوەبچێت کە شوێنی تیپی لاوان و تیپی ئافرەتانە، دوای ئەوەی سپۆتیفای کامپ نو نەیتوانی بڕوانامەی کۆتایی تەواوکردنی بیناسازی بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا یاریگای لویس کۆمپانی بۆ کۆنسێرتەکان تەرخانکرابوو.
یارییەکە لە کاتێکی هەستیاردایە بۆ بلاوگرانا، کە دوایین یارییان بەرامبەر ڕایۆ ڤاییکانۆ یەکسانبوو، ئەمەش فشارەکانی لەسەریان زیاد دەکات بۆ دەکات ئەوەی ڕێگەی بردنەوەیان بەدەستبهێننەوە.
هەروەها هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی بە زنجیرەیەک ئامادەنەبوونی بەرچاوەوە دەچێتە نێو یارییەکەوە، دوایینیان لامین یامالە کە بەدەست کێشەی حەوز و پشتەوە دەناڵێنێت.
هەروەها مارک ئەندرێ تێر ستیگن و ئەلیخاندرۆ باڵدی و گاڤی و فرێنکی دی یۆنگ ناتوانن ئامادەی ئەم یارییە بن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، پێشبینی دەکرێت بەرشەلۆنە بەم پێکهاتەیەی خوارەوە بەرامبەر ڤالێنسیا یاریی بکات:
گۆڵپارێز: خوان گارسیا.
هێڵی بەرگری: کۆندی ، ئاراوخۆ ، کۆبارسی ، جیرارد مارتین.
هێڵی ناوەند: پێدری ، کاسادۆ ، فێرمین لوپێز.
هێڵی هێرشبەر: ڕافینیا ، تۆرێس ، لیڤاندۆڤسکی.
