ڕاچڵەکین سپۆرت -
مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن باسی لە بردنەوە سەرنجڕاکێشەکەی تیپەکەی کرد کە دوێنێ شەممە لە گەڕی سێیەمی خولی ئەڵمانیا بە ئەنجامی 5-0 لە هامبۆرگی بردەوە.
هەروەک ماڵپەڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، نۆیەر دەڵێت "لە خولەکی یەکەمەوە سەرنجمان لەسەر یارییەکە بوو و چەند گۆڵێکی نایابمان تۆمارکرد، وەک سێرجی (گنابری)، هەروەها گرنگ بوو لە نیوەی یەکەمدا بە ئەنجامی 4-0 پێشکەوتین، بۆ ئەوەی بتوانین پشوو بە هەندێک یاریزان بدەین، چونکە یارییە نێودەوڵەتییەکانمان هەبوو و زۆرێک لە یاریزانەکان مەودای دووریان بڕیبوو".
سەبارەت بە پێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "ڕاستییەکە ئەوەیە بڕیارم داوە چیتر یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نەکەم". کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا بڕیارەکە کۆتاییە، نۆیر بە توندی وەڵامی دایەوەو وتی"بەڵێ".