راچڵەكین-
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق " سۆمۆ" دەڵێت، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، عیراق دەكاتەوە بەسەرچاوەی سەرەكی بازاڕی نەوت لە ئەوروپا.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئەیلولی 2025 عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ بە ئاژانسی (واع)ی راگەیاند:"سەرجەم گرێبەست و پابەندییەكانیان لەگەڵ ئەو كۆمپانیانە كۆتایی پێهێناوە كە بڕیارە نەوتی هەرێمی كوردستان بكڕن."
وتیشی:" حكومەتی فیدراڵی، حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا وەبەرهێنەكانی نەوت پێویستیان بە تەواوكردنی میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەیە، لەو بوارەشدا لێكتێگەیشتنی زۆر باش بەدیهاتووە."
بەڕێوەبەری سۆمۆ دەڵێت:" ئەو نەوتەی ئێستا لەهەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێنرێت، هەناردە ناكرێت، بەڵكو لەناوخۆی هەرێمدا بەكاردەهێنرێت، بەپێی یاسای بودجەی 2025 كار دەكەین بۆ ئەوەی ئەو بڕە زیادەیەی دوای بەكارهێنانی ناوخۆیی دەمێنێتەوە هەناردە بكرێت."
ئەوەشی روونكردەوە:" تائێستا سۆمۆ هیچ بڕە نەوتێكی لەهەرێمی كوردستانەوە بەدەستنەگەیشتووە، ئەو رێكەوتنانەی كە هەن تەنها لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا وەبەرهێنەكانی نەوتە