راچڵەكین-
هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، گرێبەستی ئەلیكترۆنی لە نێوان كڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبێل واژوو دەكرێت و تەنها بۆ ماوەی 60 ڕۆژ كاری پێدەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئەیلولی 2025 مقەدەم بەهمەن عەبدوڵا ئەفسەر لەبەشی راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی بە رادیۆی ترافیك ئێف ئێمی راگەیاندووە:" گرێبەستی ئەلیكترۆنی لە نێوان كڕیار و فرۆشیاردا واژوو دەركرێت و تەنها بۆ ماوەی 60 ڕۆژ كاری پێدەكرێت، لەدوای 60 ڕۆژ بۆ هەر ڕۆژێك بڕی 10 هەزار سزای دواكەوتنی بۆ دەكرێت."
وتیشی:" ئەگەر بێتو كڕیار و فرۆشیار گرێبەستەكە هەڵوەشیننەوە ئەوا پێویستە پێش 60 ڕۆژەكە سەردانی بەشی یاسا بكەن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لەبەرامبەردا بڕی 20 هەزار دینار گرێبەستەكە هەڵدەوەشێتەوە ، ئەم هەڵوەشاندنەوەیە بۆ ژمارە كاتی و بۆ گۆڕانكاری دەبێت لە نێوان ناوی كڕیار و فرۆشیاردا و ماوەكەی بۆ درێژ نابێتەوە ."
مقەدەم بەهەمان عەبدوڵا ووتی:" بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئەگەر دڵنیا نەبوون لە مامەڵەكەیان گرێبەستی ئەلیكترۆنی نەكەن ئەگەر كردیشیان لەماوەی 60 رۆژدا مامەڵەكەیان ئەنجام بدەن."