راچڵەكین-
ئێم جەی هۆڵدینگ بڕیاریدا پێداویستی خوێندن بۆ 530 خوێندكاری خاوەن پێداویستی تایبەت دابین بكات.
كۆمپانیای "ئێم جەی هۆڵدینگ" بڵاویكردووەتەوە:" وەك بەشێك لە ئەركی نیشتمانی و مرۆیی و لەدەستپێشخەرییەكی گەورەدا سەرجەم پێداویستییەكانی خوێندنی بۆ ٥٣٠ خوێندكاری خاوەن پێداویستی تایبەت دابینكرد."
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" ئەم هەنگاوە گرنگە، كە هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن، بە سپۆنسەری و پشتیوانی ڕاستەوخۆی "مەریوان حاجی جەمال" ئەنجامدراوە. "
لەبەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" "ئێم جەی هۆڵدینگ" باوەڕی وایە كە خوێندن مافێكی بنەڕەتی هەمووانە و نابێت هیچ منداڵێك بەهۆی بارودۆخی تایبەتییەوە لەم مافە بنەڕەتییە بێبەش بكرێت. كۆمپانیاكە ئەم دەستپێشخەرییەی وەك دەستپێكێك دەبینێت و هیوادارە ببێتە هاندەر و بانگەوازێك بۆ سەرجەم خێرخوازان و سەرمایەدارانی كوردستان، بۆ ئەوەی پێكەوە كار بكەن لە پێناو دابینكردنی ئایندەیەكی گەشتر بۆ ڕۆڵەكانی نیشتمان و بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی یەكسانتر."