ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی کوردستان لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە بەردەم هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی مارسیلیای فەرەنسی دەبێتەوە.
ڕاهێنەری ئێستای ڕیال مەدرید، چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی، هیوادارە تیپەکە لە یەکەم یاری چامپیۆنزلیگدا ئاستێکی باش لە خولە دڵخوازەکەی ڕیال مەدرید پێشکەش بکات، بە تایبەتی یارییەکە لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێکهاتەی ڕیال مەدرید لەم یارییەدا بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
گۆڵپارێز: کۆرتوا.
هێڵی بەرگری: ئارنۆڵد ، میلیتاو ، هۆیسن ، کارێراس.
هێڵی ناوەند: چوامینی ، ڤاڵڤێردی ، ئاردا گولەر.
هێڵی هێرشبەری: ماستانتونۆ ، مباپێ ، ڤینیسیۆس یان ڕۆدریگۆ.