پێش یاریی بەرامبەر نیوکاسڵ بەرشەلۆنە گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

وەرزش

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 301

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بەرشەلۆنە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ گورزێکی کوشندەی بەرکەوت، لامین یامال نزیکە لە دڵنیابوون لەوەی کە لە یارییەکەی پێنجشەممە بەرامبەر نیوکاسڵ لە یاریگای سانت جەیمس پارک بەشداری ناکات.

یاریزانە تەمەن 18 ساڵەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە مەشقەکانی بەرشەلۆنە بەهۆی ئازاری بڕبڕەی پشتی بەشداری نەکرد، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بارودۆخەکەی ڕێگری دەکات لەوەی لەگەڵ تیپەکە گەشت بکات بۆ ئینگلتەرا، مەگەر لە کۆتا خولەکدا سوپرایزێک ڕووبدات.

هاوکات ستافی ڕاهێنەرایەتی هەواڵێکی خۆشیان پێگەیشت سەبارەت بە گەڕانەوەی فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی کە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ بۆ ئینگلتەرا گەشت دەکات، هەروەها سێ یاریزانی تیپی یەدەگ بەشدارییان لە مەشقەکاندا کرد: دیێگۆ کۆچین گۆڵپارێز و جۆفری تۆرێنتی بەرگریکاری چەپ و تۆنی فێرناندێزی هێرشبەر.

شایەنی باسە یامال لە کاتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکان بوو، بەمەش نەیتوانی بە تەواوی مەشق و ڕاهێنانەکانی بکات، سەرەڕای ئەمەش لە دوو یاریدا بەشداری کردووە، ئەمەش پێکانەکەی زیاتر کردووە، بەپێی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەم دواییەی فلیک.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن