کامپۆس: دێمبلی مێسی و ڕۆناڵدۆ نییە، بەڵام...

وەرزش

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 88

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لویس کامپۆس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان ڕایگەیاند، عوسمان دێمبلی ئەستێرەی یانەکەی، شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵە.

کامپۆس پێی وایە ئەگەر میسی یان ڕۆناڵدۆ ئەمساڵ دەستکەوتەکانی دێمبلییان بەدەست هێنابا، کەس مافی بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی ئەوی نەدەخستە ژێر پرسیارەوە.

کامپۆس لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی وتی: "پاریس سان جێرمان نۆ پاڵێوراوی بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی هەیە، ئێمە دڵخۆشین، یاریزانی دیکەش هەن کە شایەنی پاڵێوراون، وەک بارکۆلا و پاچۆ.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دێمبلی بە باشترین یاریزانی چامپیۆنزلیگ و باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا هەڵبژێردرا، هەموو شتێکی بردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ناوی لیۆنێل میسی یان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوایە لەو کاتەدا هیچ مشتومڕێک دروست نەدەبوو.

کامپۆس لە درێژەی قسەکانیدا بیرۆکەکەی ڕوونکردەوە و وتی، ئەگەر دێمبلی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست نەهێنێت، ئەوە مانای ئەوەیە هەرکەسێک مافی دەنگدانی هەبێت، بڕوانامەی نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەو یاریزانەی بە ڕوونی شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە، عوسمان دێمبلێیە، هیچ بوارێک بۆ مشتومڕ نییە، من باسی وەرزی ڕابردوو دەکەم نەک لەسەر پڕۆژەی داهاتووی لامین یامال.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن