هەرێم و ئەمریكا لەبارەی رێكخستنەوەی پێشمەرگە كۆدەبنەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 215

راچڵەكین -

ئەمڕۆ سێشەممە 2025/9/16 لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی نێوان بەرپرسانی ژمارەیەك لە دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریكا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی چاكسازی و ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكەدا، وێڕای جەختكردنەوە لە گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازیی هێزی پێشمەرگە و پێویستیی یەكخستنەوەیان، دوا هەنگاوەكانی پرۆسەكە و ئەو قۆناغانەی كە ماون، خرانەڕوو.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، هەوڵ و هەنگاوی هاوبەش بە ئاڕاستەی خێراكردنی پرۆسەكە و چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەمی، دووپاتكرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە فراوانكردنی هەماهەنگی و هاریكاری لەنێوان هەردوولادا، ئاڵوگۆڕ كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن