بەرپرسێكی قەزای خانەقین لە پۆستەكەی لادەدرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین -

بەهۆی بوونی گەندەڵی و بەرتیلخواردن لە فەرمانگەی باری شارستانیی خانەقین، بەڕێوەبەری فەرمانگەكە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عیراق، لە پۆستەكەی لادرا.

كاروان یاروەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: دوابەدوای هەوڵەكانمان لە سەردانیكردنی خانەقین و ناردنی نوسراوی فەرمی بۆ وەزیری ناوخۆی عیراق و دەستەی نەزاهەی فیدراڵی لەبارەی بوونی گەندەڵی و بەرتیلخواردن لە فەرمانگەی نفوسی خانەقین، عەبدلئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا بەلابردنی بەڕێوەبەری نفوسی خانەقین و گواستنەوەی راژەكەی بۆ بەغدا.

ئەو پەرلەمانتارە روونیكردەوە، "پەیوەندییمان بە بەڕێوەبەری گشتی نفوسی دیالەوە كرد، جەختمان كردەوە، كە بەڕێوەبەری نوێ پێویستە بنبڕی بەرتیل و گەندەڵی بكات و هاوسەنگی لەخانەقین رابگرێت، كە ناوچەیەكی هەستیارە".

كاروان یاروەیس، ئاماژەی بەوەكردووە "ئەم هەوڵەمان دوابەدوای ئەوەهات رۆژانە هاوڵاتیان پەیوەندییان پێوە دەكردین، كە داوای بەرتیل و پارەیان لێدەكرێت".


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن