راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیركردنی هەشت كەسی بەتۆمەتی بیرهەڵكەندن بەنایاسایی دەستگیركرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە سنووری گوندی دەمركان سەربە ناحیەی عەربەت، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت سێ هاوڵاتیان بەتۆمەتی هەڵكەندنی بیری نایاسایی دەستگیركردووە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، لەو هەڵمەتەدا دەستگیراوە بەسەر ئامێری بیرهەڵكەندنەكە لەجۆری بەرینەو لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی دادوەر كراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێكاری یاسایی.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە لایەن بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن پێنج هاووڵاتی دەستگیر كران كە سەرقاڵی بیر هەڵكەندن بوون ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئامێرێكی بیرهەڵكەندن لە جۆری ( قاوەن ).
ئەوەش روونكراوەتەوە، لەناو قەزای پێنجوێن دەستگیراوە بەسەر ئامێرێكی بیرهەڵكەندن و تراكتۆرێك بەڵام هیچ كەس دەستگیر نەكراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .