راچڵەكین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كێشەی نەبوونی كەرەستەی پێویستی پزیشكی تا كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی هات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، بڕیاری چارەسەركردنی كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پزیشكی لە سلێمانی درا ئەمڕۆ دەستكرا بە خەرجكردنی پارەكە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، بە هەوڵی د. ماكوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی هەرێم دەستكرا بە خەرجكردنی پارەی نەختینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەمەش كێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی كەرەستەی پێویستی پزیشكی لە سلێمانی تا كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی هات.