كەسێك لەسەر دۆسێی كوشتنی ژنێك لەسلێمانی دەستگیركرا

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 207

راچڵەكین-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی لەسەر دۆسێی كوشتنی ژنێك لەگەڕەكی سەرچناری سلێمانی، راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025  پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە:"دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێكی بەڕەگەزنامە عەرەب لەماڵێكدا كوژراو كاتی ڕوودانی تاوانەكە تۆمەتبارێك لەسەر دۆسییەكە دەستگیركراو دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٤٠٦ بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبارێكی تر دەركرد، هێزەكانی پۆلیس لەبەدواداچونەكانیان بەردەوام بوون بۆ دەستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتبارو دەستگیركردنی."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی كوشتن بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان لەو پارێزگایە دەستگیربكرێت."

"لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، ع) كە بەڕەگەزنامە عەرەبەو هاوسەری كوژراوەكەیە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكە بەردەوامە."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن