پلەكانی گەرمای ئەمڕۆو سبەینێ دەگەنە چەند؟

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 140

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-9-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ وەك لە نەحشەكەدا ئاماژەی پێكراوە .

سبەینێ پێنجشەممە  18-9-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما بە 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەكراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەی پێكراوە:

هەولێر :  39 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆك :  38  پلەی سیلیزی
ئامێدی : 33 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 37 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن