كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم كۆتایی هات

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 743

راچڵەكین-

كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بۆ دەركردنی راسپاردە لەسەر رادەستكردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بە بەغداد كۆتایی هات.

لەكۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی دەوڵەت كە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 لەشاری بەغدا بەڕێوەچوو، بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە 18ی ئەیلول كۆبونەوەی كۆتایی ئەنجامبدەنبۆ دەركردنی روونكردنەوە و پێدانی بۆچوونی خۆیان دەربارەی راپۆرتی لیژنە یاساییەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی زانیاریەكانی راچڵەكین، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بۆ كۆبوونەوەكەی سبەینێ هیچ نوێنەرو راوێژكارێك رەوانە نەكات و ئامادەیی نەبێت.

رۆژی 9ی ئەیلول، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا، بڕیاری دا دۆسیەی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بنێرێت بەهۆی هەبوونی رای جیاواز 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن