پارەی بەشە خۆراكی مانگانە زیاد دەكرێت؟

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین

بەڕ‌‌ێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی دەنگۆی زیادكردنی بڕە پارەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان رەتدەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ئاراس محەمەد بەڕ‌‌ێوەبەری پسووڵەی خۆراكی سلێمانی رایگەیاند:" سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لەزیادكردنی بڕە پارەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەكەن دوورن لەڕاستییەوە و وەك پێشو بۆ هەر كەسێك 500 دینار وەردەگیرێت." وەك ماڵپەری فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە.

وتیشی:" لەئێستادا بەپێی تۆماری سیستمەكە بەشەخۆراك دابەشدەكرێت، بەشێكیش لەهاووڵاتیان بەهۆی ئەوەی بە هەڵە فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە بەشەخۆراكەكەیان بڕدراوە و پێویستە چاوەرێ بكەن تا سیستەمەكە دەكەوێتە كار و قۆناغی دووەمی دەستپێدەكات."

بەڕ‌‌ێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی راشیگەیاند:" لەكاتی چالاككردنەوەی بەرنامەكەدا، پێویستە هاووڵاتیان بە پارە فۆڕمەكانیان پڕ بكەنەوە، كە بۆ هەر هاووڵاتییەك 10 بۆ 11 هەزارە و لەڕێگەی كارتی بانكییەوە دەدرێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن