کارڤاخال لە چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە

وەرزش

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 140

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

دانی کارڤاخال کاپتنی یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی دوورکەوتنەوەیەکی درێژ دەبێتەوە لە چامپیۆنزلیگ دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە بەرامبەر ئۆڵۆمپیکی دی مارسیلیا بە کارتی سوور دەرکرا و ئەگەری هەیە ببێتە سزایەکی توند بدرێت لەلایەن یوفاوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ڕووداوەکە لە خولەکی 69 ڕوویداوە، کاتێک کارڤاخال بە سەری لە ڕولی گۆڵپارێزی یانەی مارسیلیای فەرەنسی دەدات.

سەرەتا ناوبژیوان دەستوەردانی نەکرد، بەڵام دوای پێداچوونەوە بە یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆ (VAR)، بڕیاریدا کارتی سوور بدات بە کارڤاخال.

ڕاپۆرتەکەی ناوبژیوانی بۆسنی ئێرڤان بێلجتۆ یەکلاکەرەوە دەبێت لە دیاریکردنی سزاکەدا، چونکە کارڤاخال ڕەنگە ڕووبەڕووی سزای سێ یاریی ببێتەوە بەپێی مادەی 15ی یاسای دیسپلینی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کە تایبەتە بە "هەڵسوکەوتی ناوەرزشی یاریزانان یان ڕاهێنەران".

لە باشترین سیناریۆدا، دەتوانرێت ڕووداوەکە وەک ڕەفتاری ناوەرزشی پۆلێن بکرێت نەک دەستدرێژیکردن، سزاکە بۆ دوو یاری سنووردار بکرێت، بەپێی بڕگەی (د)ی مادەی پێشوو، کە "ڕاگرتنی دوو یاری یان ماوەی دیاریکراو بۆ ڕەفتاری ناوەرزشی جددی" دیاری دەکات.

بەپێی وێنە تەلەفزیۆنییەکان، پێدەچێت کارڤاخال ڕووبەڕووی سزایەکی توندتر بێتەوە کە لانیکەم سێ یاری و ئەگەری زیاتریش بێت، بەپێی بڕگەی (5)ی هەمان مادە، کە تێیدا هاتووە "سڕکردنی سێ یاری یان ماوەی دیاریکراو بۆ دەستدرێژیکردنە سەر یاریزانێکی دیکە یان هەر کەسێک کە لە یارییەکدا ئامادەبێت".

ئەگەر سزای قورسی پێ بدرێت، کارڤاخال ناتوانێت بگەڕێتەوە چامپیۆنزلیگ تا قۆناغی پێنجەم بەرامبەر مانچستەر سیتی، کە لە 10ی کانوونی دووەم لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن