وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی ئەمریكا دەكات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 105

راچڵەكین-

بڕیارە وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی ئەمریكا بكات و دۆسێكانی ئیسرائیل و سزاكانی سەر دیمەشق، لەگەڵ بەرپرسانی واشنتۆن تاوتوێ بكات.

پێگەی ئاكسیۆس بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئەیلولی 2025 ئەسعەد شیبانی سەردانی واشنتۆن دەكات و لەوێ گفتوگۆ لەسەر دانووستانە ئەمنییەكانی سوریاو ئیسرائیل دەكات.

پێگەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، هەر لەو سەردانەیدا شیبانی و بەرپرسانی ئەمریكا باس لەهەڵگرتنی ئەو سزایانەی سەر سوریا دەكەن كە تائێستا ماونەتەوە.

سەردانەكەی شیبانی بۆ ئەمریكا، بەیەكەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دێت بۆ ئەو وڵاتە لەماوەی 26 ساڵی رابردوودا ئەو كاتەی فاروق شەرع-ی وەزیری پێشووی ئەو وڵاتە سەردانی كۆشكی سپی كرد لەساڵی 1999 دا.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن