راچڵەكین-
كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ڤیزا بۆ ئەو كەسانە دابین دەكات كە دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بكەن بەمەبەستی ئامادەبوون لەیاریەكانی جامی جیهانی 2026.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئەیلولی 2025 كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەشاری هەولێر بڵاویكردووەتەوە:" پلانت ھەیە ئامادەی یارییەكانی جامی جیھانی فیفای پیاوان ٢٠٢٦ بیت لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا؟ ئێستا داواكاری بۆ ڤیزای ئەمەریكا پێشكەش بكە. لەكاتێكدا ویلایەتە یەكگرتووەكان ئامادەكاری دەكات بۆ میوانداری جامی جیھانی لەگەڵ كەنەدا و مەكسیك، ئێمە كاردەكەین بۆ ڕێكخستنی پڕۆسەی ڤیزا بە شێوەیەكی كارا و بێ گرێ و كاریگەر كە ئاسایشی ئەمەریكا بپارێزێت."
بۆ پێشكەشكردنی داواكاری وەرگرتنی ڤیزای ئەمریكا سەردانی ئەم لینكە بكە