راچڵەكین-
كۆمیسۆنی ئاشتی پەرلەمانی توركیا میوانداری لە نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی باكووری كوردستان دەكات.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی ئەیلوولی 2025، كۆمیسۆنی ئاشتی پەرلەمانی توركیا، كە تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی دامەزراوە، لەگەڵ نوێنەرانی نوێنەری فیدراسیۆنی عەشیرەتەكان، كۆنفیدراسیۆنی گوندپارێز و كەسوكاری سەربازە كوژراوەكان، و فیدراسیۆنی كارسازانی باكووری كوردستان كۆبێتەوەو گوێ لە پێشنیارەكانیان بگرێت.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، كۆمیسۆنەكە میوانداری كەسانی ئەكادیمی كرد و گوێی لە بۆچوونەكانیان گرت لەبارەی پرۆسەی ئاشتی وڵاتەكە.