راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگدەیەكێن، لەگەڵ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بۆ ناوشار رۆژانە بۆ ماوەی كاتژمێرێك قەدەغە دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی، لەراگەیەندراوێكدا پلانی خۆی بۆ شۆفێران لایەنە پەیوەندیدارەكان تایبەت بەدەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن بڵاوكردەوە.
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، بە بۆنەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان و وەرزی خوێندن لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان، پلانی بەڕێوبەرایەتییەكە بۆ شۆفێران و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەم شێوی لای خوارەوە دەخەینە ڕوو :
١.هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەكان بۆ ناوشاری سلێمانی لەڕێگەی بازگەكان و سنوری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ڕۆژی یەك شەممە ٢١/٩/٢٠٢٥ لەكاتژمێر ٧:٣٠ بۆ ٨:٣٠ جگە لە ڕۆژانی هەینی قەدەغەیە بە مەبەستی كەم كردنی لۆدو قەرەباڵغی و گرفت و ئاستەنگی هاتووچۆیی و جێبەجێكردنی ئەم كارە لە ئەستۆی مەفرەزەكانی بەشی هاتووچۆی بازگەكان و هەردوو هاتووچۆی ناوشار (ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا )جێ بەجێ دەكرێت جگە لە قەدەغەكردنی هاتنە ناوەوە لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێت بەرامبەر هەر سەرپێچیەكی تر.
٢. داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەكەین رەچاوی خێراییەكان بكەن لەناوچەكانی نیشتەجێبوون و بەردەم سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و ئاگاداری زیاتریان هەبێت بۆمنداڵان و پیادە ڕەوەكان.
٣. داوا لەشۆفێرانی ئەو پاسانە دەكەین كەمنداڵ و قوتابیان دەگوازنەوە رەچاوی ژمارەی یاسایی خویندكاران لەناو پاسەكانیان بكەن و سەرنشینی زیادە سەرنەخەن و ڕێگا بە منداڵان نەدەن بەشێك لەجەستەیان لەجامەكان دەربكەن و لەجێی خۆیان دابنیشین ، لەكاتی سەركەوتن و دابەزین لەبەردەم قوتابجانەكان ئاستەنگ و لۆد دروست نەكەن و مەفرەزەكانی هاتووچۆی ناوشار لەكاتی سەرپێچیكردنی شۆفێرەكان لێپرسینەوەی یاسایی دەكەن .