سودانی بڕیاریدا

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 475


راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەدوورخستنەوەی سەرۆكی وەقفی سوننی لە پۆستەكەیی و دانانی كەسێكی دیكە لەشوێنەكەی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئەیلولی 2025 نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لەسەر داوای مەجمەعی فقهی عیراقی، محەمەد شیاع سودانی بڕیاردا بەبەخشینی مشعان موحی خەزرەجی- سەرۆكی وەقفی سوننی لەپۆستەكەی.

هاوكات، سەرۆكوەزیرانی عیراق عامر شاكر جەنابی، راسپارد بۆ ماوەی شەش مانگ بە وەكالەت پۆستی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی لەئەستۆ بگرێت.

محەمەد شیاع سودانی، داوای لەسەرۆكی بەوەكالەتی دیوانی وەقفی سوننی كرد كاربكات بۆ هەبوونی وتارێكی هاوسەنگ، دوور لە دەمارگیری و دوورخستنەوەی ئەوە دامەزراوە ئاینییە گرنگە لەهەر جۆرە بەكارهێنانێكی سیاسی یان هەڵبژاردن. 

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن