حكومەتی هەرێم ئەم كارە لەسەرجەم میدیا، كەناڵ و پەیجەكان قەدەغە دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 181

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەگشتاندنێك بڵاوكردنەوەی دیمەن و ڤیدیۆی ڕووداوی تاوان، تۆمەتباران، شوێن و كاتی تاوانەكان لەلایەن میدیا، كەناڵ و پەیجەكان قەدەغە دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئەیلولی 2025 فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردووەتەوە:"بەپێی گشتاندنێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، كە ئاراستەی گشت وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەت كراوە، لەمەودوا ڕێگە بە هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی ڕووداوی تاوان و تۆمەتباران و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاو بكەنەوە و ڕووماڵی بكەن."

ئەوەش روونكراوەتەوە:"ئەم گشتاندنە لەسەر بنەمای داواكارییەكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ئەنجومەنی وەزیران كراوە، كە تێیدا داوای كردووە، بۆ پاراستنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵك و نەقۆستنەوەی ڕووداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، ڕێگە نەدرێت ڕووماڵی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە، رێزگرتن لە رێرەوی لێكۆڵینەوە یاساییەكان و بنەماكانی مافی مرۆڤ."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن